سەردێڕ:

شەڕ لەعێراق نزیکەو بەو هۆکارەش سودانی و مالیکی کۆبوونەوە

PM:08:21:30/12/2024

4028 جار خوێندراوەتەوە

عێراق هەوڵدەدات خۆی لە شەڕ لابدات بۆ ئەم مەبەستەش سنورەکانی بە تەواوەتی توند کردووەتەوە، سەبارەت بەدۆخی ناوچەکەش سودانی و مالیکی کۆبوونەوە و کۆک بوون لەسەر ئەوەی شەڕ نەگاتە عێراق.


ئەمڕۆ ٣٠ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و نوری مالیکی، کۆبوونەوە سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە، هەوڵەکانی عێراقیان بۆ رێگریکردن لە شەڕ و بڵاوبوونەوەی ململانێکان تاوتوێ کرد و کۆکبوون لەسەر ئەوەی شەڕ نەگاتە عێراق.

لەلایەکی دیکەوە، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی عەرەبییە رایگەیاند، گروپە چەكدارەكانی عێراق هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل راگرتووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەکانی رابردوودا ئەمریکا سودانی ئاگادارکردەوە کە بۆ پاراستنی عێراق لە شەڕ دەبێت چەک لەو گروپانە وەربگرێتەوە و سودانیش پەیامەکەی دا بە گروپە چەکدارەکان و ئەوانیش داوای مۆڵەتیان کردووە تا چەک رادەستی دەوڵەت بکەن.

 













گەلەری