سەردێڕ:

کاروانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گەشتنە سوریا

PM:05:40:30/12/2024

3624 جار خوێندراوەتەوە

گەورەترین كاروانی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە عێراقەوە گەشتە ناو خاكی سوریا.


ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، كاروانێكی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لەرێگەی دەروازەی وەلید، لە عێراقەوە گەیشتە ناو خاكی سوریا و بەپێی سەرچاوەکان لەدوای کەوتنی رژێمەکەی بەشار ئەسەدەوە ئەمە گەورەترین کاروانی هێزەکانی هاوپەیمانیە کەچووبێتە ناو سوریاوە.

هاوكات، گەشتنی هێزەکەی هاوپەیمانی هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی رووبەڕووبونەوە سەربازییەكانی نێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات و گروپە چەكدارەكانی دیکە لەناوچەكانی باكوورو خۆرهەڵاتی سوریا.

بەپێی زانیارییەكان، كاروانەكەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە ٦٠ بارهەڵگر پێكهاتووە كە چەك و تەقەمەنی و كەلوپەلی لۆجستی هەڵگرتووەو بەرەو بنكەكانی هاوپەیمانی لەپارێزگاكانی حەسەكەو دێرزور رۆیشتووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەدوای كەوتنی ئەسەدەوە، ئەمە شەشەم كاروانی هێزەكانی هاوپەیمانانە كەدەچێتە ناو سوریاوە، هەر شەش كاروانەكە بە تێكڕا ٢١٠ بارهەڵگری لەخۆگرتووە.

هەروەها، جوڵە سەربازییەكەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەناو سوریا هاوكاتە لەگەڵ جموجوڵی بەرفراوانی زرێپۆش و سەربازانی ئەمریكا لە ناوچەكانی دێرزور و رەققەو كۆبانێ لەسوریا.

 













گەلەری