وەک هەنگاوێک بۆ کۆتاییهێنان بە بەقاچاخبردنى دۆلار بۆ دەرەوە، بانکی ناوەندیى عێراق سەکۆی ئەلیکترۆنى فرۆشتنى دۆلار هەڵدەوەشێنێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، بانکی ناوەندی عێراق بەنیازە ساڵى داهاتوو سەکۆی ئەلیکترۆنى فرۆشتنى دۆلار هەڵبوەشێنێتەوە، بەم هەنگاوە، هەموو ئەو بانکە عێراقییانەى کە سزادراون یان سەرپێچى یاسا داراییەکان دەکەن، یان هاوبەشییان لەگەڵ بانکە ئەمریکیەکاندا نیە ناتوانن حەواڵەى دۆلار بکەن.
هاوکات پاش هەڵوەشانەوەى سەکۆ ئەلیکترۆنییەکەش، ئاڵوگۆڕى دۆلار لەنێوان
بانکەکاندا بەشێوەیەکی راستەوخۆ دەکرێت، بەبێ ئەوەى پێویست بە دەستوەردانى بانکی
ناوەندی عێراق بکات.
ئەمەش بەو واتایە دێت کە پرۆسەى بردنى دۆلار بە قاچاخ بۆ دەرەوەى سنور
دەوەستێت، بە تایبەت کە دانانى پارە لەو بانکانە دەبێت کە پەیوەنیدیان بە بانکە بیانییەکانەوە
هەیە.
ئەوەس لەکاتێکدایە راپۆرتەکان ئاشکرایان کردووە، بریارەکە لە چوارچێوەى
هەنگاوەکانى کەمکردنەوەى گەندەڵی و پاراستنى وڵات لە سزا نێودەوڵەتیەکاندا دراوە.
بەتایبەتى کە عێراق رووبەڕووى فشارى بەشێک لە وڵاتان و دامەزراوە داراییە جیهانیەکان
دەبێتەوە بۆ چاککردنى سیاسەتە دارایییەکانى و کۆنترۆڵکردنى بەقاچاخبردنى دۆلار.