سەردێڕ:

سوپاکەی ئەمریکا لە عێراق دەمێنێتەوە بۆ پاراستنی هەسەدە

AM:09:53:30/12/2024

10564 جار خوێندراوەتەوە

کاتۆ سەعدوڵا رایگەیاند، ئەمریکا لە عێراق ناکشێتەوە و سوپاکەی دەهێڵێتەوە بۆ پاراستنی هەسەدە. وتیشی، "ئەو رێككەوتنەی كراوە بۆ كشانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیە نەك هێزەكانی ئەمریكا".


ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، کاتۆ سەعدوڵا، شارەزای پەیوەندییەکان لە ئەمریکا رایگەیاند، تا ئێستا هیچ هەنگاوێک لە ئارادا نییە سەبارەت بە كشانەوەی سوپای ئەمریكا لە عێراق، نە لەلایەن ئەمریكا و نە لەلایەن حكومەتی عێراقیشەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو خشتەیەی لەبارەی كشانەوە باسدەكرێت بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتیە، جیاوازی هەیە لەنێوان هێزەكانی ئەمریكا و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

هاوکات وتیشی، "پرسی بنكەكانی عەین ئەسەد و حەریر لە دەرەوەی گفتوگۆكانە، هێزەكانی ئەمریكا كاتێك دەڕۆن كە بڕیار بدەن بڕۆن، وەك ئەوەی لە ئەفغانستان چوونە دەرەوە".

ئەوەش لەکاتێکدایە کاتۆ، لە درێژەی گفتوگۆکانیدا جەختی لە رێككەوتنەكانی نێوان واشنتۆن و بەغدادیش کردەوە کە پابەندكەر نییە بۆ ئیدارەی نوێی ئەمریكا.













گەلەری