سەردێڕ:

عێراق نرخی ئینتەرنێت ٥٠٪ کەم دەکاتەوە

PM:06:26:29/12/2024

2864 جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتی بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، نرخی ئینته‌رنێت به‌رێژه‌ی ٥٠٪ كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، به‌سه‌رپه‌رشتی و پاڵپشتی راسته‌وخۆی هه‌یام یاسر، وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق، كۆمپانیای گشتی په‌یوه‌ندیی و راگه‌یاندن، یه‌كێك له‌ پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت بڕیارێكی نوێی راگه‌یاند به‌ئامانجی پاڵپشتیكردنی داموده‌زگاكانی راگه‌یاندن له‌عێراق، ئه‌ویش كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێته‌ بۆ ئه‌و دامه‌زراوانه‌، به‌رێژه‌ی ٥٠٪ ـی رێژه‌ی كۆمپانیاكه‌.

هاوکات، ئه‌م بڕیاره‌ له‌سه‌ر بنه‌مای رێنماییه‌كانی وه‌زیری په‌یوه‌ندیه‌كان هات، لەبەرئەوەی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گشتی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن ئه‌م كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ی په‌سه‌ندكرد وه‌ك به‌شێك له‌ستراتیجی وه‌زاره‌ت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ژێرخانی دیجیتاڵی و پشتگیریكردنی كه‌رتی میدیا.

دووپاتیشیان کردەوە، ئه‌م هه‌نگاوه‌ له‌ وه‌ڵامی پێویستی به‌هێزكردنی رۆڵی میدیای عێراقی دێت له‌ گواستنه‌وه‌ی زانیاری به‌شێوه‌یه‌كی متمانه‌پێكراو و خێرا، به‌تایبه‌تی له‌به‌ر رۆشنایی پێشهاته‌ ته‌كنیكییه‌ خێراكان و گرنگی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتی پاڵپشتیكراو و داشكاندنی بۆ دامه‌زراوه‌كانی راگه‌یاندن.














گەلەری