سەردێڕ:

بە ڤیدیۆ.... پێکدادانی ١٩ ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای دیوانیە؛ کەسێک گیانی لەدەستدا

AM:11:19:26/12/2024

2124 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆی عێراق رایگەیاند، ١٩ ئۆتۆمبێل توشی روداوی هاتووچۆ بوون لەسەر رێگای دیوانیە، کەسێک گیانی لەدەستدا


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆی عێراق رایگەیاند، بەهۆی تەمێکی چرەوە کە سەرجەم ناوچەکانی عێراقی گرتووەتەوە رێژەی بینین کەم بووەتەوە، بەو هۆیەوە لەسەر رێگای دیوانیە ١٩ ئۆتۆمبێل توشی رووداوی هاتووچۆ بوون و ژنێك گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، "داوا لە شۆفێرانی ئۆتۆمبێل دەکەین پابەندبن بە خێرایی سنووردار و پابەندی رێنماییەکانی شۆفێری سەلامەت بن لەکاتی تەم و مژدا، هەروەها دووربکەونەوە لە هەموو سەرپێچییەک بۆ ئەوەی رووداوی بەدبەختی هاتووچۆ روونەدات".













گەلەری