سەردێڕ:

بەرپرسێکى پارتى: ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەبنە هۆی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز

PM:05:46:25/12/2024

3444 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکى پارتى رایگەیاند، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانى کوردستان دەبنە هەوێنی پێکهێنانی کابینەیەکی حکومەتى بەهێز.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، ئاری هه‌رسین، بەر‌پرسی لقی ٤ـی پارتی بۆ ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەى باسى لەوەشکردووە، لە ساڵی ٢٠٢٥ بەرەو ئاڕاستەی کوردستانێکی بەهێز و یەکگرتوو ده‌چین و دەبێتە ساڵی یەکڕیزی و کۆتایی گشت قەیران و بەربەستەکان.

ئەوە لەکاتێکدایە، پارتى و یەکێتى بە بایکۆتکردنى دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان بۆ هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان رێگرن لە خێرا پێکهێنانى حکومەتى نوێی هەرێمى کوردستان.

 













گەلەری