سەردێڕ:

تا کۆتایی ئەمساڵ مووچەی مانگی ١١ و ١٢ دابەش دەکرێت؟

AM:09:58:26/12/2024

56616 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی بەغدا رەزامەندی دا لەسەر ناردنی پارەی زیادەی مووچەی مانگی ١١ و مووچەی مانگی ١٢ی هەرێم، حکومەتی کاربەڕێکەر چاوەڕێیە ئەمڕۆ یان تا یەکشەممە چەردەیەک پارەی مووچە لە بەغداوە بگاتە دەستی.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو پارەیەی بەغدا رەوانەی هەرێمی دەکات بۆ مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ کە بڕەکەی زیاترە لە تریلیۆنێک دینار و بە چەند چەردەیەک دەنێردرێت.

لە بەرامبەریشدا، بەغدا حکومەتی کاربەڕێکەری پابەند کردووە بە رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ.

هاوکات، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پشووەکان کاریگەری لەسەر ناردنی پارەکە نابێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەشێکی زۆری پارەیمانگی١١گەیشتووە و دەبێت حکومەتی کاربەڕێکەر دابەشی بکات و خشتەی مووچە ڕابگەیەنێت، بەڵام بەرپرسێکی حکومەتی کاربەڕێکەر ئاماژەی بەوە کردووە، دەبێت بەغدا پارەی تریش بنیرێت چونکە بەشێکی ئەو پارەیەی بۆ مانگی١١هاتووە دراوە بە مووچەی١٠.













گەلەری