سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەسەر چارەنوسی مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢

PM:02:56:23/12/2024

83552 جار خوێندراوەتەوە

شاندی هەرێم لە بەغدان و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق سەبارەت بە مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ـی هەرێم کۆدەبنەوە و بڕیارە چارەنوسی مووچەی ئەو دوو مانگە یەکلایی بکرێتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، شاندی هەرێم سەبارەت بە پرسی مووچەی مانگی ١١ و ١٢ لە بەغدان و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆدەبنەوە و بڕیار لەسەر مووچەی ئەو دوو مانگە دەدرێت.

بەپێی زانیارییەکان حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم داوای پارەی دیکە لە بەغدا دەکات بۆ مووچە هەرچەندە بەغدا پێی راگەیاندوون کە ناردنی پارە بۆ مووچەی مانگی ١١ تەواو بووە و پارەی دیکە نانێرن و حکومەتی کاربەڕێکەریش سوورە لەسەر ئەوەی بەغدا بەهەر جۆرێک بێت پارەی دیکەی بۆ بنێرێت.

هاوکات بەغدا پێی راگەیاندوون، کە پێویستە هەرێم پابەندبێت بە رادەستکردنى داهاتی ناوخۆ بەغدا، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر نە بۆ بەغدای دەنێرێت نە دەیدات بە مووچەش.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەرچی سەبارەت بە مووچەی مانگی ١٢شە بەغدا دیاریکردووە کە بری ٧٦٠ ملیاری دیکە دەنێرێت.















گەلەری