سەردێڕ:

پشووی فەرمی لەم فەرمانگەیە راگەیەندرا

PM:10:17:22/12/2024

67864 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، سبەی دووشەممە کۆتا رۆژی ساڵی بەڕیوەبەرایەتیەکەیە و لە دوای کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ بەڕێوەبەرایەتیەکە کارەکانی رادەگرێت، بەڕێکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر دەوەستێت


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، بە هۆى كۆتايى هاتنى ساڵى ژمێريارى، بەیانی رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٠٢٤/١٢/٢٣ کۆتا رۆژی ساڵی ژمێریاریە و لە دوای کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ بەشی ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان کارەکانی رادەگرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەڕێکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر دەوەستێت، تاوەکو دەست پێکردنەوەی دەوام لە سەرەتای ساڵی نوێ.

باسی لەوەشکرد، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لەو ماوەیە سەردانمان نەکەن، وە هەر مامەڵەیەکیش لە ماوەی ئەم راگرتنە بە سەربچێت وەک (ساڵیانە و مۆلەت و ماوەی تۆمارکردنى ئۆتۆمبێل و گرێبەستی ئەلکترۆنی )ئەوا بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە لە دوای دەستپێکردنەوەی دەوام ، وە هیچ کەسێک توشی سزای پێبژاردنی دواکەوتن نابێت.













گەلەری