PM:12:18:23/12/2024
99352 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی هاتنی سەری ساڵەوە حکومەتی کاربەڕێکەر ١١ رۆژ پشووی لە سەرجەم دام و دەزگاکانی هەرێم راگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، حکومەتی کاربەڕێکەر بەهۆی هاتنی سەری ساڵی تازە لە رۆژی چوارشەممە بەرواری ٢٥ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤ تا رۆژی پێنجشەممە کە دەکاتە ٢ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥ لە سەرجەم دام و دەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
هاوکات وتیشی،
رۆژی یەکشەممە بەرواری ٥ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥ دەوامی فەرمی لە سەرجەم دام ودەزگاكانی
هەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە.