PM:06:31:25/12/2024
9972 جار خوێندراوەتەوە
لێژنەی گواستنەوەی ژووری بازرگانی ئێران رایگەیاند، حکومەتی ئەفغانستان دەستیان بەسەر ٤٠٠ تانکەری سوتەمەنی کوالێتی خراپدا گرتووە، کە لەهەرێمی کوردستانەوە نێردراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، سەرۆکی لێژنەی گواستنەوەی ژووری بازرگانی ئێران رایگەیاند، حکومەتی ئەفغانستان لەبەرخراپی کوالێتیەکەی دەستیان بەسەر ٤٠٠ تانکەری گواستنەوەی سوتەمەنیدا گرتووە، کە لەهەرێمی کوردستانەوە نێردراوە.
ئاماژەی بەوەکرد، ٤٠٠ تانکەری گواستنەوەی سوتەمەنی کە لە هەرێمی
کوردستانەوە بۆ ئەفغانستان نێردراوە، لەبەر خراپی کوالێتی سوتەمەنیەکە لەلایەن
حکومەتی ئەفغانستانەوە دەستیان بەسەرداگرتووە، بەوپێیەی ئەو سوتەمەنییە نەبووە کە
حکومەتی ئەفغانستان داوای کردووە.
ئەمە لەکاتێکتدا، حکومەتی ئەفغانستان، سەدان هەزار لیتر سوتەمەنی
لەهەرێمی کوردستان دەکڕێت و ٤٠٠ تانکەری ئێرانی بەکرێ دەگرێت بۆ گواستنەوەی
سوتەمەنیەکە، بەڵام کاتێک تانکەرەکان دەگەنە گومرگی ئەو وڵاتە دوای پشکنین
دەرکەوتووە کوالیتیان خراپە و ئەو سوتەمەنیە نەبووە کە داوایانکردووە، بۆیە حکومەتی
ئەفغانستان دەستیان بەسەر تانکەرەکاندا گرتووە.