سەردێڕ:

لە کۆتا کۆبوونەوەی وەزارەتی دارایی عێراق باسی چی کرا؟

PM:10:58:26/12/2024

32192 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دارایی عێڕاق لەگەڵ بەرپرسانی بەشە جیاوازەکانی وەزارەتی دارایی کۆبووەوە و جەختی لە جێبەجێکردنى راسپاردەکانى ئەنجومەنى وەزیران و پلانە ستراتیژییەکان و سیستمی دیجیتاڵی بانکەکان کردەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، تەیف سامی وەزیری دارای عێراق لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتییەکانی فەرمانگە و بانک و دەستە و کۆمپانیاکانی سەر بە وەزارەتی دارایی کۆبووە، لە کۆبوونەوەکەشدا گۆڕانکارییە پێشنیازکراوەکان بۆ پەرەپێدانی کارایی وەزارەتی دارایی تاوتوێ کرد.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، تەیف سامی جەختی لە جێبەجێکردنی راسپاردەکانی ئەنجومەنی وەزیران کردووەو و باسیشیان لە پەرەپێدانی کارایی دارایی و بانکی لە عێراق کردەوە.

هاوکات، پڕۆژەکانی گۆڕینی سیستمی بانکەکان بۆ دیجیتاڵی و بەکارهێنانی سیستەمی ئەلیکترۆنی نوێ بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاوڵاتیان تاوتوێ کرا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، وەزیری دارایی عێڕاق جەختیشی لەسەر خێراکردنی جێبەجێکردنی پلانە ستراتیژییەکان کردەوە لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەت.













گەلەری