PM:05:14:24/12/2024
137372 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە حکومەتی عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنی پارەی زیادە بۆ مووچەی مانگی ١١ـی مووچەخۆرانی هەرێم و ناردنی مووچەی مانگی ١٢.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، چاوگێک لە حکومەتی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردرا بە ناردنی پارەی زیادە بۆ مانگی ١١ و ناردنی ٧٦٠ ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی ١٢ـی مووچەخۆرانی هەرێم.
هاوکات چاوگەکە
وتیشی، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو بڕە پارەیەی بۆ مووچەی هەردوو مانگەکە
بخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێم بە پێی قسەی سەرچاوەکە دەبێت هەرێم پابەند بێت بە
رادەستکردنی نیوەی داهاتی ناوخۆ.