PM:12:53:26/12/2024
1400 جار خوێندراوەتەوە
هێڵی ئاسمانی ژاپۆن رایگەیاند، هێرشی ئەلیکترۆنی کراوەتە سەر هێڵی ئاسمانی وڵاتەکە، رەنگە کاریگەری لەسەر گەشتەکانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات هەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، هێڵی ئاسمانی ژاپۆن رایگەیاند، هێرشێکی ئەلیکترۆنی کراوەتە سەر هێڵی ئاسمانی وڵاتەکە کە رەنگە کاریگەری لەسەر گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان هەبێت.
ئاماژەیان بەوەکرد، هێرشەکە لە کاتژمێر ٧:٢٤ خولەکی بەیانی دەستی
پێ کردووە و کاریگەری لەسەر سیستەمی ناوخۆیی و دەرەکی هەبووە.
هاوکات، ئاماژەی بە هیچ پێشهاتێک نەکرد سەبارەت بە ئەگەری دواکەوتن یان
هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان تا ئەم کاتە.