PM:10:26:25/12/2024
1600 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی رایگەیاند، دانوستانی نێوان پارتى و یەکێتى بەشێوەیەكی باش بەڕێوەدەچن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ ، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی رایگەیاند، هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت بەردەوامن و دانوستانی نێوان لایەنە براوەكانی هەڵبژاردن بەشێوەیەكی باش بەڕێوەدەچن بەتایبەت یەكێتی و پارتی.
باسى لەوەشکرد، چەند کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ لایەنەکان
کردووە و لایەنەکانیش کۆبوونەوەیان لەگەڵ یەکدی هەبووە و لە کۆبوونەوەکان لێکتێگەیشتنی
باش هەبووە، بەتایبەت لەنێوان پارتی و یەکێتی و لایەنەکانی دیکەش بەهەمان شێوە لەسەر
هێڵن.
وتیشى، بارودۆخی
ناوچەکە بە ئاراستەی گۆڕانکاریی خێرا تێپەڕدەکات، گرنگە لەو کاتەدا کۆ دەنگی و یەکڕەنگی
نێو ماڵی کورد دروستبکەن، ئەوەش دەکەوێتە سەر شان و ئەستۆی براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی
کوردستان.