سەردێڕ:

هه‌سه‌ده‌: بەنداوى تشرین لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانماندایە

PM:03:38:26/12/2024

5956 جار خوێندراوەتەوە

هێزەکانی هەسەدە رایانگەیاند، ئامادەکاریان کردووە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی سەرێکانی و گرێ سپی، دەشڵێن تا کۆتای ئەمساڵ مۆڵەت دەدەن بە گروپە چەکدارەکان بۆ چۆڵکردنی ئەو ناوچانە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، لە راگەیاندراوەکەیدا هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت، داوا لە گروپە چەکدارەکان دەکەن بەزوترین کات سەرێکانى و گرێ سپى جێبهێڵن و دڵنیایی تەواو دەدەنێ رێڕەوێکى پارێزراو بۆ رۆیشتنیان دەکەنەوە.

لەلایەکی ترەوە هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایانگەیاند، چەند هێرشێکی گروپە چەکدارەکانی سوریایان تێکشکاندووە لە نزیک بەنداوی تشرین و زیانی گیانی و مادی زۆریان بەو هێزانە گەیاندووە و پاشەکشەیان پێکردوون.













گەلەری