نووسینگەی راگەیاندنی حکومی لە کەرتی غەززە رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە، ژمارەی ئەو رۆژنامەنووسانەی لەسەر دەستی سوپای ئیسرائیل کوژراون بۆ ٢٠١ رۆژنامەنووس بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، نووسینگەی حکومی لە کەرتی غەزە لە بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ئەمڕۆ زیاتر لە ١٠ کەس کوژراون کە پێنج کەسیان رۆژنامەنووسن،"لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی جینۆساید لە کەرتی غەززە، ژمارەی شەهیدانی رۆژنامەنووس بۆ ٢٠١ رۆژنامەنووسی ژن و پیاو بەرزبووەتەوە".
ئامژەی بەوەشکرد، ئەو رۆژنامەنووسانەی کە
کوژراون ناوەکانیان: "فەیسەڵ ئەبو ئەلقمسەن، ئەیمەن ئەلجەدی، ئیبراهیم ئەلشێخ عەلی،
محمد اللدا، و فادی حەسونە".
باس لەوەشکراوە،
"سوپای ئیسرائیل ئۆتۆمبێلی پەخشی دەرەکیی کەناڵەکەیان بۆردومانکردووە و ئەو پێنج
رۆژنامەنووسەی تیرۆرکردووە لەکاتێکدا کە لە کەمپی نوسیرات لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە
کارە رۆژنامەوانییەکانیان ئەنجامدەدەن.
نوسینگەکە داوای
لە "فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسان و سەندیکای رۆژنامەنووسانی عەرەب و
هەموو دەزگاکانی رۆژنامەوانی لە هەموو وڵاتانی جیهان کرد کە ئەم تاوانە سیستماتیکییانە
لە دژی رۆژنامەنووسانی فەلەستینی و پیشەگەرەکانی میدیا لە کەرتی غەززە شەرمەزار بکەن".
هاوکات داوای
لێکردن فشارێکی جددی و کاریگەر بن بۆ ئەوەی "تاوانی جینۆساید رابگرن، رۆژنامەنووسان
و پیشەگەرەکانی میدیا لە فەلەستین بەگشتی و لە کەرتی غەززە بەتایبەتی بپارێزن و
تاوانی کوشتن و تیرۆرکردنیان رابگرن".