هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) رایانگەیاند، ئامادەکاریان کردووە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی سەرێکانی و گرێ سپی، دەشڵێن تا کۆتای ئەمساڵ مۆڵەت دەدەن بە گروپە چەکدارەکان بۆ چۆڵکردنی ئەو ناوچانە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، ئامادەکاریان کردووە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی سەرێکانی و گرێ سپی.
لە
راگەیاندراوەکەیدا هەسەدە دەڵێت، داوا لە
گروپە چەکدارەکان دەکەن بەزوترین کات سەرێکانى و گرێ سپى جێبهێڵن و دڵنیایی
تەواو دەدەنێ رێڕەوێکى پارێزراو بۆ رۆیشتنیان دەکەنەوە.
لەلایەکی ترەوە هێزەکانی سوریای دیموکرات رایانگەیاند، چەند هێرشێکی گروپە
چەکدارەکانی سوریایان تێکشکاندووە لە نزیک بەنداوی تشرین و زیانی گیانی و مادی
زۆریان بەو هێزانە گەیاندووە و پاشەکشەیان پێکردوون.