سەردێڕ:

تەمێکی چر شاری سلێمانی بە تەواوی داپۆشیوە؛ هۆکارەکەی چیە؟

PM:03:02:25/12/2024

4468 جار خوێندراوەتەوە

تەمێکی چر سلێمانی داپۆشیوە خەڵكی سلێمانی خستۆتە نیگەرانیەوە کە زۆر کەس پێی وایە گازێکی ژەهراویە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی هۆکاری ئەم تەمە چڕەی خستەروو.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤ بەپێی بەدواداچونەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، ئەم تەمە چرە بەهۆی دابەزینی هەور و بەرز بونەوەی ئاستی شێیە، لە ناوچەکانی هەرێم بە تەواوی هەستی پێ دەکرێت بە تایبەت لە ناو شاری سلێـمانی.

ئاماژەی بەوەشکرد بوونی ئەم تەمە چڕە مەودای بینینی کەم کردوەتەوە تەنانەت لە ناو کۆڵانەکان هەستی پێ دەکرێت.

باسی لەوەشکرد، تاوەکو رۆژی شەممە ئەم تەمە چرە لە ناوچەکانی هەرێم بەتایبەت سلێمانی دەمینێتەوە، ئەگەری زۆرە سبەینێ بارانێکی چر و بەلێزمە ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە بەهۆی کاریگەری پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕست.













گەلەری