وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هه‌رچه‌شنه ئاگربه‌ستێك له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا ره‌تده‌كاته‌وه.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، ئاگربه‌سته‌كه له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ناگونجێت، پێویستمان به رێككه‌وتنی جێی متمانه و پابه‌ندكه‌ری یاساییه كه ره‌گ و ریشه‌ی ململانێكان نه‌هێڵێت، هه‌روه‌ها ئارامی ئه‌وروپا و راگرتنی فراوانبوونی ناتۆ و مافی دانیشتوانی ناوچه‌كانی ئۆكرانیا كه گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ڵبژاردووه له‌خۆ بگرێت بۆ روسیا.
ئاماژەی بەوەکرد، مه‌رجی رێزگرتن له
مافه زمانه‌وانی و ئایینییه‌كان كه له‌لایه‌ن ڤۆلۆدمیر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیاوه
قه‌ده‌غه كراوه، ده‌بێت له سه‌رانسه‌ری ئۆكرانیا جێبه‌جێ بكرێت و وتیشی، ئۆكرانیا
ئه‌مڕۆ ته‌نها بۆ كڕینی كات باس له ئاگربه‌ست ده‌كات.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، وڵاتانی رۆژئاوا
خوازیاری ئاگربه‌ستێكن بۆ ئه‌وه‌ی رژێمی كیێڤ بتوانێت جارێكی دیكه ده‌سه‌ڵاتی خۆی
به‌ده‌ستبهێنێته‌وه و دوبارە خۆی رێکبخاتەوە
بۆ ئه‌وه‌ی شكستێكی ستراتیجی به‌سه‌ر روسیادا بسه‌پێنێت.
پێشتریش ڤلادمیر پوتن سه‌رۆكی روسیا باسیلەوەکردبوو،
كه روسیا پێویستی به ئاگربه‌ست نییه، به‌ڵكو ئاشتییه‌كی به‌رده‌وامی ده‌وێت كه
گه‌ره‌نتی ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی و سه‌لامه‌تی هاوڵاتیانی بكات، هه‌روه‌ها ئاگربه‌ست رێگه
به دوژمن ده‌دات هێز و وزه‌ی خۆی كۆبكاته‌وه.