سەردێڕ:

رۆژانە ٤ بۆ ٥ کاتژمێر کارەبا دەدرێت بە هاوڵاتیان

PM:02:14:25/12/2024

4344 جار خوێندراوەتەوە

دۆخی کارەبا لە هەرێم لەوپەڕی خراپیدایە، سەرەڕای بەڵێنەکانی پارتی و یەکێتی بۆ کارەبای ٢٤ کاتژمێری، لە ئێستادا کەمتر لە پێنج کاتژمێر کارەبا دەدرێتە هاوڵاتیانی هەرێم.


کابینەکەی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لە سەرەتای ٢٠١٩ دەستبەکار بوو، لەپاڵ چەندین بەڵێینی دیکە، وتیان کارەبای ٢٤ کاتژمێریی بۆ هاوڵاتییان دابین دەکەن، بەڵام دوای نزیکەى شەش ساڵ لە بەڵێن و حکومرانییان، لەو کاتانەى خەڵک زۆرترین پێویستیان بەکارەبایە، رۆژانە چوار بۆ پێنج کاتژمێر کارەبا دەدرێت بە هاوڵاتیان.

لە ئێستادا کە هاوڵاتیانی هەرێم پێویستییەکی زۆریان بە کارەبای نیشتمانی هەیە، کەچی بەپێی داتاکانی کۆنتڕۆڵی ناوەندیی کارەباى هەرێم، لەکۆی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێم تەنیا نزیکەی ٪٦٠ی دەدرێتە هاوڵاتیان، ئەوەی تری لە لایەن پارتی و یەکێتییەوە دەفرۆشرێت، بەشێوەیەک کە رێژەى ٪٣٣ بەشارەکانی تری عێراق و ٪٧یشی بەکارگەکان و کارەباى بازرگانى دەفرۆشرێت.

ئەگەر بێت و حکومەتی کاربەڕێکەر ئەوکارەبایەی دەیفرۆشێت بە عێڕاق بیگێڕێتەوە سەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی، ئەوا دەتوانرێت پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان زیاد بکرێت بۆ ١٨ کاتژمێر لە شەو و ڕۆژێکدا.

لە ماوەى رابردوودا حکومەتەکەى پارتى و یەکێتى بەناوى باشکردنى کارەباوە چەندین بارگرانى خستووەتە سەر هاوڵاتییان، لەوانە کەمکردنەوەى بڕیکارەبای هاوڵاتیان و دانانی پێوەری زیرەک، بەڵام دۆخى کارەبا لەبری باشتر خراپتر بوو.

ئەمە بەڵێنی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر و جێگرەکەیەتی کە بەڵێنی سەدبارە و بێ کرداریان بە هاوڵاتیان دا لە چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا، بەڵام ئەم بەڵێنەشیان وەکو بەڵێنەکانی دیکە هیچی لێ سەوز نەبوو.













گەلەری