هاوکات، حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ هەر ٢٠٠
لیترێک نەوت ١٤٠ هەزار دیناریان وەرگرتووە لە هاوڵاتیان، هەروەک هاوڵاتیان
دەڵێن، حکومەتی کاربەڕێکەر ناوی دەنێت دابەشکردن بەڵام ئەمە لە بنەڕەتدا فرۆشتنە بە ئێمە.
ئاماژە بەوەش کرا، بە پێێ داتای وەزارەتی سامانە سروشتییەکان،
٧٧ ملیۆن و ٦٨٠ هەزار و ٢٠٠لیتر نەوت لە هەوڵێر، ١٧ ملیۆن و ٥٠٧ هەزار و ٦٠٠ لیتر
نەوت لە سۆران، ٨٤ ملیۆن و ٢٨٤هەزار و ٤٠٠ لیتر لە سلێمانی، ٤ ملیۆن و ٣٧٨ هەزار
لیترێک لە هەڵەبجە، هەروەها ٣٥ ملیۆن و ٦٦٩ هەزار و ٦٠٠ لیتر نەوت لە دهۆک و ٨ ملیۆن
و ٩١٢ هەزار و ٤٠٠ لیتر نەوت لە زاخۆ بەسەر هاوڵاتیان دابەشکراوە.
ئەوەش خرایەڕوو، دابەشکردنی کەمتر لە بەرمیلێک نەوت نرخەکەی
بە ١٠٤ هەزار دینار بە هاوڵاتی هەرێمی کوردستان دراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پارتی و یەکێتی نزیکی ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاغ دەفرۆشن، کە مانگانە
داهاتیان دەگاتە نزیکی ٥٠٠ ملیۆن دۆلار، کەس نازانیت ئەو داهاتە بۆ کوێ دەچێت.