سەرۆكی روسیا رایگەیاند، بەشار ئەسەدی نەبینیوە لەوکاتەوەی هاتووە بۆ مۆسکۆ، بەڵام پلانم هەیە بیبینم.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ساڵانەی خۆی رایگەیاند، ئابوری وڵاتەكەی سەرەڕای هەڕەشە دەرەکییەکان و هەوڵدان بۆ کاریگەریدان، هێشتا سەقامگیرە و پێشبینی دەكەن گەشەی ئابوری لە ماوەی دوو ساڵی داهاتودا بەڕێژەی ٪٨ زیاد بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای هاتنی بەشار ئەسەد بۆ مۆسکۆ، چاوم پێی نەکەوتوە
و ئەگەر بیبینم
پرسیاری سەبارەت بە ئۆستین
تایسی رۆژنامەنووسی ئەمریکی لێدەکەم کە ١٢ ساڵە لە سوریا بێسەروشوێنە.
باسی لەوەشكرد، ئەوەی لە سوریا روودەدات شکست نیە بۆ روسیا و ئەوان هەوڵیاندا
وەک ئەفغانستان، تیرۆر لە سوریا سەر نەگرێت و تا رادەیەک ئامانجەکانیان بەدیهێنا،
ئەو گروپانەی شەڕیان لەگەڵ سوپای سوریادا دەکرد، گۆڕانکاریان بەسەردا هات، ئەگەر وڵاتانی
رۆژئاوایی ئەمڕۆ بە دوای دیالۆگ لەگەڵ ئەو گروپانەدا دەگەڕێن، ئەوە مانای ئەوەیە کە
پێشتر گۆڕانکاری لە نێوان ئەم گروپانەدا روویداوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە دوای کەوتنی ئەسەدەوە چوار هەزار سەربازی ئێرانیمان گواستۆتەوە لە سوریاوە بۆ ئێران.
وتیشی، سیاسەت هونەری سازانە، ئێمەش هەمیشە ئامادەین بۆ
دانوستان و سازان، بەڵام نەیارەکانمان (ئۆکرانیا) دانوستان رەتدەکاتەوە، وتیشی، ئەنجامی
دانوستانەکان دەبێت چارەسەركەربێت.