سەردێڕ:

دواین وتەی کۆمیسیۆن لەسەر دابەشکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر سندوق

PM:08:36:19/12/2024

21020 جار خوێندراوەتەوە

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوا لە وەزارەتی دارایی دەکات، شایستە دارییەکانی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان خەرجبکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق نوسراوێکیان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق کرد.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق لە نوسراوەکەدا، داوا لە وەزارەتی دارایی عێراق کردووە کە شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە لە بەرواری ٢٠ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ ئەنجامدرا خەرجبکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان زیاتر لە ٤١ هەزار کەس وەکو کارمەند بۆ سەر سندوقی دانگدان دیاریکرا، کە شایستەی دارایی هەر کارمەندێک ئەگەر دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان یان خوێندکار بێت ٢٥٠ هەزار دینارە، ئەگەر کارماندی فەرمانبەری حکومەت بێت ١٥٠ هەزار دینار وەدەگرێت.

هاوکات، دوای کۆتایهاتنی هەڵبژاردن، کۆمیسیۆن رایگەیاند، ٥٠ هەزار دینار دەدرێت بەو کەسانەی کە وەکو کارمەندی یەدەگ بۆ سەر سندوقی هەڵبژاردن ناویان دیاریکرابوو.

 

 













گەلەری