بەپێی پێشبینیەکانى کەشناسى ئەمشەویش شەپۆلى بەفر و باران لە بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانى هەرێم بەردەوام دەبێت و خێرایی با دەگاتە زیاتر لە ٣٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
ئەمڕۆ شەممە، کەشناسى هەرێم لە راگەیەندراوێکدا باسى لەوەکردوە، ئەمشەو لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم واتە سۆران و راپەرین و هەندێک لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە نمە باران و هەندێک کات بارانی مامناوەند دەبارێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان ئەگەری کەمێک بەفر بارین هەیە و خێرای باش لە هەنێدێک ناوچەکە دەگاتە ٣٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
باسى لەوەشکردووە، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت لەکاتەکانی ئێوارەدا
دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
هاوکات، شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق
گرتووەو لە هەندێک ناوچەدا مەودای بینین بۆ ١٠ مەتر کەمبووەتەوە و خێرای باش گەشتووەتە
سەرو ٥٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا. تەندروستی
عێراقیش هۆشداریداوە بە هاوڵاتیان و دەڵێت بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت نەیەنەدەرەوە.
بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆ ئاڕاستەی شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی کرد کە
پابەندی رێنماییەکانی بن بۆ لێخوڕینی سەلامەت لەکاتی زریانی خۆڵبارینەکەدا.
چاوگێک بە میدیا عەرەبیەکانی
راگەیاند،رووداوێکی
هاتوچۆ لە گوندی ئوم شەبەیت لە رۆژئاوای قەزای تەلعەفەر تۆمارکراوە، بەهۆی نەبوونی
بینین لە ئەنجامدا دوو کەس برینداربوون.