PM:01:42:14/12/2024
47972 جار خوێندراوەتەوە
بڕیارە شاندێکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم سەردانی بەغداد بکات بۆ داواکردنى مووچە و چەردەیەکى دیکەى پارە.
ئەمڕۆ شەممە ١٤ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، بەرپرسێکى باڵاى حکومەتى کاربەرێکەر بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، ئامانج لە سەردانەکە گفتوگۆ کردنە لەسەر مووچە و داواکارییەکانی حکومەتی هەرێم بۆ رەوانەکردنی ٢٧٠ ملیار دیناری دیکە دوای ئەوەی بەغداد بڕیاری دا ٤٣٠ ملیار دینار بنێرێت وەک تەواوکاری مووچەکانی مانگی ١٠ و ١١ ـی مووچەخۆرانی هەرێم.
ناردنى شاند بۆ بەغدا لەکاتێکدایە کە دوو هەفتەیە بەغدا مووچەى مانگى ١٠ـی
ناردووە بەڵام حکومەتى کاربەرێکەر پارەکەى دابەشنەکردووە.