حکومەتی کاربەڕێکەر لە ساڵی ٢٠٢٤، هیچ مووچەیەکی لەکاتی خۆیدا دابەش نەکردووە، دوو مووچەش تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ـی١٢ـی ٢٠٢٤، وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر لە ساڵی ٢٠٢٤ دا، هیچ مووچەیەکی لەکاتی خۆیدا دابەش نەکردووە، هەرچەندە مووچەی مانگی ١٢ کاتی دابەشکردنی نەهاتووە، بەڵام بەپێی ئەزموونی مانگەکانی رابردوو پێناچێت لەم ساڵدا دابەش بکرێت.
ئەمە لە کاتێکتدایە، حکومەتی عێراق، لە پێش ٢٠ـی هەر مانگێکەوە دەست دەکات
بە دابەشکردنی مووچەی ئەو مانگەی مووچەخۆران، جگە لەوەی لە سەرەتای هەموو مانگێکدا
مووچەی خانەنشینان وەک یەکەم شوێن دابەش دەکات، بەڵام لە هەرێم کاتێکی دیاریکراوی
نییە و هەر مانگێک لە رۆژێکی جیاوازدا دابەش دەکرێت.
هاوکات، لە هەرێم دابەشکردنی موچەکان بەشێوەیەک بووە، مووچەی هیچ مانگێک
لەکاتی خۆیدا و نەبووە و چووەتە مانگی دواتر یانیش دوو مانگ دواتر.
دابەشکردنی مووچەکان بەم جۆرە بووە؛
مانگی یەک لە رۆژی ٢ـی ٢ دەستکراوە بە دابەشکردنی
مانگی دوو لە رۆژی ٣٠ـی ٣ دەستکراوە بە دابەشکردنی
مانگی سێ لە رۆژی ٦ـی ٤ دەستکراوە بە دابەشکردنی
مانگی چوار لە ١٥ـی ٥ دەستکراوە بە دابەشکردنی
مانگی پێنج لە ١١ـی ٦ دەستکراوە بە دابەشکردنی
مانگی شەش لە ١٠ـی ٧ دەستکراوە بە دابەشکردنی
مانگی حەوت لە ٣ـی ٩ دەستکراوە بە دابەشکردنی
مانگی هەشت لە ٤ـی ١٠ دەستکراوە بە دابەشکردنی
مانگی نۆ لە ١٨ـی ١٠ دەستکراوە بە دابەشکردنی
مانگی دە لە ١٧ـی ١٢ دەستکرا بە دابەشکردنی
مانگی یانزە دابەشنەکراوە
مانگی دوانزە دابەشنەکراوە، هێشتا کاتی دابەشکردنی نەهاتووە