PM:05:55:19/12/2024
2392 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى رایگەیاند، بەلای حزبەکەیانەوە گرنگە کە شەریکی راستەقینە بێت لە حکومەتدا نەک وەک ئەوەی کە لە رابردوودا هەبووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، لهتیف نێروهیی، ئهندامی سهركردایهتی بە میدیاى حزبەکەى راگەیاند، "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم چەند ئامانجێکی هەیە، یەکێک لەوانە شەریکی راستەقینە بێت" .
ئەم قسانەى بەرپرسەکەى یەکێتى لە کاتێکدایە، ٣٣ ساڵە یەکێتى بەشدارە لە
حکومرانی هەرێمى کوردستان و لە سەرجەم ئەو بڕیارانەى لەسەر مووچە بڕین و بردنى
داهاتى نەوتی و ناوخۆ دراون یەکێتى تێیدا بەشداربووە.