سەردێڕ:

مەزڵوم عەبدی: دۆخێكی جیاواز لە سوریا هاتووەتە ئاراوە ئێمە ئێستا دەستدەكەین بە قۆناغی سیاسی

PM:10:42:19/12/2024

2348 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند، پێشنیازی رادەستكردنی كۆبانی دەكەن بە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بە سەرپەرشتی ئەمریكا. دەشڵێت، دۆخێكی جیاواز لە سوریا هاتووەتە ئاراوە و ئێستا دەستدەكەن بە قۆناغی سیاسی.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات باسى لەوەش کرد، دۆخێكی جیاواز لە سوریا هاتووەتە ئاراوە، ئەوان ئێستا دەستدەكەن بە قۆناغی سیاسی، پێویستە سورییەكان خۆیان كێشەكانیان چارەسەربكەن و ئیدارەیەكی نوێ دابمەزرێنن.

هاوکات وتیشى، ئەو جەنگاوەرە كوردانەی خەڵكی سوریا نین و بەدرێژایی دەیەی رابردوو رۆڵێكی دیاریان هەبووە لە شەڕی دژی داعش، وڵاتەكە بەجێدەهێڵن ئەگەر ئاگربەست ئەنجامبدرێت.

ئاماژەى بەوەش کرد، جەنگاوەرانی كورد لە ئێران و عێراق و توركیاوە هاتن بۆ هاوكاریكردنیان و دوای جەنگی كۆبانی هەندێكیان گەڕانەوە وەك هێزەكانی پێشمەرگە، بەڵام بەهۆی بەردەوامی جەنگ و مەترسی لەسەر ناوچەكە، هەندێكیان بڕیاریاندا بمێننەوە و هاوكارییان بكەن، هەندێكیان لە دامەزراوە مەدەنییەكان و هەندێكی تریشیان لە دامەزراوە سەربازییەكان.













گەلەری