AM:09:30:24/11/2024
1220 جار خوێندراوەتەوە
پێشبینى دەکرێت ئەمڕۆ لە کاتەکانی شەودا لە تەواوی ناوچەکانى هەرێم باران ببارێت. کەشناسى عێراقیش دەڵێت، پلەکانى گەرما نزمدەبنەوە و ئەگەری بەفربارین هەیە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناس، ئەمڕۆ لەکاتەکانی شەودا نمەباران لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات و دواتر لە دەرەنگانی شەودا تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە.
هاوکات کەشناسی عێراقیش رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی
توندی بەفر و باران و سەرما روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرما
بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.
دوێنێش، کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە
شەپۆلێکی توندی سەرما ڕوو لە ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و پلەکانی گەرما بە
شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن. بەگوێرەی پێشبینییەکانیش شەپۆلەکە تاوەکو پێنجشەممە بەردەوام
دەبێت.