PM:10:21:23/11/2024
860 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پلاندانانی هەرێم رایگەیاند،داوا لە هاوڵاتیان دەكەن خۆیان ئامادە بكەن بۆ قۆناغی سێیەمی سەرژمێری كە رۆڵێكی گرنگی دەبێت لە دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان، دەشڵێت، داوا لە هاوڵاتيانى ناوچه‌كانى مادده‌ى ١٤٠ ده‌كه‌ن به‌هه‌مان شێوه‌ی قۆناغی یەکەم و دووەم به‌شدارى بكه‌ن له قۆناغى سێیەمی پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمى سه‌رژمێرى و بگەڕێنەوە ناوچەکانیان.
ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی ١١ی ٢٠٢٤ وەزارەتی پلاندانای هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە،بەشداری هاوڵاتيانى ناوچه‌كانى مادده‌ى ١٤٠ لە قۆناغی سێیەمی سەرژمێری زۆر گرنگه بۆيان، تاوەكو بتوانن خاڵى سه‌ره‌كى رێكه‌وتنەکانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵ جێ به‌جێ بكه‌ن.
باسی لەوەشکردوە،لە رێگەی
ئەنجامدانیقۆناغی سێیەمی
سەرژمێریەوە دەتوانرێت بارودۆخى ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تى و په‌روه‌رده‌يى و ته‌ندروستى
و ديموگرافى و بواره‌كانى تری هاوڵاتیان بزانرێت،دەشڵێت قۆناغی یەکەم و دووەمی سەرژمێری بۆ
زانینی ژمارەی خێزان و کۆمەڵێک زانیاری دیکەی بەسوود بووە.