سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردیەکان لە دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە ئەنجامی سەرژمێری گشتی دانیشتوان، داوای کرد پشت بەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧ ببەسترێت.
ئەمڕۆ ٢٣ی ١١ی ٢٠٢٤ فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردیەکان لە دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراق لەڕووی ئیداریەوە سەرکەوتوو بوو، بەڵام کورد هێشتا نیگەرانە لەهەندێک لەو راستی و تەحەدایانەی کە هاتوونەتە ئاراوە، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە سەرژمێری جێبەجێ نەکرا، یان کێشەی تەکنیکی لە بەکارهێنانی تابلێتەکاندا.
وتیشی، دەبێت ئەنجامی سەرژمێری گشتی بخرێتە بەردەم لیژنەیەکی هاوبەش لە وەزارەتی پلاندانان لە هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەخۆ بگرێت، جەخت لەسەر
پێویستی پێداچوونەوە بە ناو و تۆمارکاران دەکاتەوە بە پشتبەستن بە داتای سەرژمێری
ساڵی ١٩٥٧.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر سەلمێندرا کە ناوەکان لە شوێنی نادروست تۆمارکراون،
پێویستە ئەو تۆمارانە دووبارە راستبکرێنەوە و بگوازرێنەوە بۆ ناوچە ئەسڵیەکانیان پێش
ئەوەی ئەنجامی کۆتایی پەسەند بکرێت.
هاوکات، پرسی سەرژمێری گشتی لە عێراق یەکێکە لەو پرسە پڕ مشتومڕە، بەتایبەتی
لە ناوچە کێشەلەسەرەکانی نێوان حکومەتی کاربەڕێکەر و حکومەتی فیدراڵی.