کۆمەڵى دادگەری جارێکى دیکە تەئکیدى کردەوە کە ناچنە پەرلەمان و بەشدارى کارى پەرلەمانى ناکەن.
ئەمڕۆ ٢٣ی ١١ی ٢٠٢٤ میدیاى کۆمەڵ نوسیویەتى، بڕیارى نەچوونە پەرلەمان بە زۆرینەى دەنگى ئۆرگان و ناوەندەکانى کۆمەڵ پەسەندکراوە و کۆمەڵ لە بەرەى خەڵکدا دەمێنێتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتریش ئاماژەیان بەوە کردوە کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دوورن لە راستیەوە بە ئەنجامی
هەڵبژاردنەکان رازینین.
هاوکات
کۆمەڵی دادگەری خاوەنی سێ کورسی پەڕلەمان بوون.