نزیکدەبینەوە لە مانگی ١٢ و تاوەکو ئێستا موچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی ١٠یان وەرنەگرتووە و هاوشێوەی مانگەکانی پێشووش حکومەتی کاربەڕێکەر دابینکردنی مووچەی موچەخۆرانی پشتگوێ خستووە.
تەنها هەفتەیەک ماوە بۆ چوونە ناو مانگی ١٢ و مووچەخۆرانی هەرێم لە چاوەڕوانی مووچەی مانگی ١٠دان و دواکەوتنی مووچەش هاوشێوەی مانەگەکانی پێشوو دەگەڕێتەوە بۆ کەمتەرخەمی حکومەتی کاربەڕێکەر لە ئامادەکردنی لیستێکی پاک و بێ کێشەی موچەخۆران و رادەستنەکردنی داهاتى ناوخۆ بە بەغدا.
پێشتر چاوگێکی ئاگادار
لە بەغداوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفەتەیەدا بەغدا پارەی مووچەی
مانگی ١٠ رەوانەی هەرێم بکات و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.
دوێنێش، جەمال کۆچەر پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکگرتوو لە
پەرلەمانی عێراق باسی لەوە کرد، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دوادەکەوێت بەس نافەوتێت
و دابەش دەکرێت.
پێشتریش، دارا رەشید وەزیرى پلاندانانى حوکمەتی
کاربرێکەر، کێشەى موچەى مانگى ١٠ چارەسەر بووە و هەفتەى داهاتوو پارەکە دەنێردرێت،
وە دوای گەشتنی دەست بە دابەشکردنى موچە دەکرێت.