AM:08:12:11/11/2024
820 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزیوە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنتیش بە ٧٣ دۆلار و ٥٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دابەزیوە.
ئەمڕۆدووشەممە، بە گوێرەی پێنوێنیی جیهانی، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٦٩ دۆلار و ٩٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هاوشێوەی نەوتی برێنت نرخەکەی دابەزیوە.
ئەو دابەزینەی لە نرخی نەوتدا روویداوە
بەهۆی زریانی رافائیلەوە کە لە مەکسیک دروست بووە، کاریگەری کردووەتەوە سەر بەرهەمهێنانی
نەوت و غاز لە ئەمریکا.
هاوکات، دوای بردنەوەی دۆناڵد ترەمپ لە
هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکادا و سیاسەتەکانی بۆ سزادانی ئێران و فەنزوێلا نرخی نەوت
دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
لەگەڵ ئەو دابەزینەش لەسەر ئاستی هەفتانە،
نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و بەروارد بە هەفتەی رابردوو ٥٪ـی نرخەکەی
بەرزبووەتەوە.