بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەید رەئوف بەگ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هۆکاری ئەو سکچوون رشانەوەی لە شارەزووردا بڵاوبووەتەوە تێکەڵبوونی ئاوی خواردنەوە و ئاوەڕۆیە. دەشڵێت، "زیاتر لە دوو هەزار و ٢٠٠ کەس تووشی نەخۆشییەکە بوون".
ئەمڕۆ هەینی، سارا عومەر نەخۆشخانەی شەید رەئوف بەگ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هۆکاری ئەو سکچوون رشانەوەی لە شارەزووردا بڵاوبووەتەوە تێکەڵبوونی ئاوی خواردنەوە و ئاوەڕۆیە. دەشڵێت، داوا لە هاوڵاتیانی شارەزوور دەکەین ئاوی ماڵەوە بۆ خواردنەوە و قاپشۆردن بەکار مەهێنن.
باسی لەوەش کرد،
پێویستە هاوڵاتیان تەنها ئاوی بوتڵکراو واتە ئاوی کارگەکانی ئاو
بەکاربهێنن بۆ خواردنەوە و تەنکی ئاوەکانیان بەتاڵ بکەنەوە و بیشۆن پاشان چاوەڕێ
بکەن تا ئاوی تازە دێتەوە پاشان بەکاریبهێنن .
بەگوێرەی زانیارییەکان، تیمێک سەردانی شارەزووریان
کردووە و نموونەیان لە سەرچاوەی ئاوی سنوورەکە وەرگرتووە و گومانیان هەیە پیسبوونی
ئەو سەرچاوەی ئاوە، هۆکاری سەرەکی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە بێت، بەڵام تا ئێستا ئەنجامی
پشکنینەکان ئاشکارا نەکراون.
هەر لەوبارەیەوە، ئەکبەر غەریب، کاندیدی هەڵبژێردراوی
نەوەی نوێ بۆ پەرلەمانی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هۆکاری سەرەکی نەخۆشییەکە
کەمتەرخەمی و بێ پلانی حکومەتی کاربەڕێکەرە کە تۆڕی ئاوی خواردنەوە تێکەڵ بە پیسی
بووە.
جوتیار قادر- شارەزور