پۆلسی کەناراوەکانی فەرەنسا رایگەیاند، لە سێ بەلەمدا توانیویانە ١٠٧ کۆچبەر رزگار بکەن کە هەوڵیان دەدا لە کەناڵی مانشی فەرەنساوە بپەڕنەوە بۆ بەریتانیا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، پۆلسی کەناراوەکانی فەرەنسا لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە سێ شوێنی جیاواز ١٠٧ کۆچبەر لەکاتی پەڕینەوەیان بۆ بەریتانیا رزگار کران.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە دورگەی دونکرک و لەکاتی پەڕینەوە بۆ بەریتانیا ٣٠
کۆچبەریان لە بەلەمێکدا رزگارکراون، باسیان لەوەشکرد لە بەلەمێکی دیکەدا هەر لە
سنوری هەمان دورگە توانیویانە ٥١ کۆچبەر رزگار بکەن.
وتیشی، لە نزیک کالاس ٢٦ کۆچبەری تریان رزگارکردووە.
پۆلسی کەناراوەکانی فەرەنسا باسیان لەوەشکرد، ئەمساڵ لانی کەم ٧٣ کۆچبەر لە
هەوڵی پەڕینەوە بۆ بەریتانیا گیانیان لەدەستداوە.