سەردێڕ:

لە وەرزی زستان و کەشی سارددا کام خواردنانە بەسودن؟

PM:06:09:06/11/2024

1124 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی نزمی پلەی گەرما و دەستپێکی شەپۆلی سەرما ، جەستەی مرۆڤ پێویستی زیاتری بە کۆمەڵێک خواردن و خواردنەوە هەیە بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستە و خۆپاراستن لە پەتا و هەڵامەت ، هەروەها بۆ نەهێشتنی هەست کردن بە سەرما و ڕێگری کردن لە قەڵەوی.


دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە نوێترین بڵاوکراوەیدا ئاماژە بە دیارترین ئەو خۆراکانە دەکات کە پێویستە لە وەرزی پایز و زستاندا بخورێت، کە گرنگترینیان بریتین لە:

١. میوە مزرەمەنیەکان و کێوی و هەنار و سێو کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی و ئەی و ماددە دژە ئۆکسانەکانی تر.

٢. سەوزە گەڵا تۆخەکان وەک کەلەرم ، قەڕەنابیت ، نەعنا.

٣. پاقلەمەنیەکان بە تایبەت شۆربای نیسک ، نۆکاو ، لۆبیا ، ماش.

٤. سیر و پیاز یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستە.

٥. هەنگوینی سروشتی.

٦. زەنجەفیل، : گرنگە بۆ کەمکردنەوەی ئاوسانی قوڕگ و کەمکردنەوەی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە و بەهێزکردنی بەرگری جەستە.

٧. خواردنەوەی چای گژوگیا وەک چای گوڵەبەیبوون، ڕازیانە ، گوڵەمێخەک ، زەنجەبیل ، چای سەوز لەبری ئەو خواردنەوەی بڕێکی زۆر ماددەی کافاینیان تێدایە وەک چا و قاوە بە تایبەت ئەگەر شەکری تێ بکرێت ، شەوان لە بری چا و قاوە کوپێک شیری گەرم یا چای گژوگیا بخۆرەوە.

٨. ماسی سەلموون و توونە و هەموو جۆرە ماسیەکانی تر.

٩. سینگی مریشک و قەل و پەلەوەر ، هەروەها گۆشتی سووری بێ چەوری.

١٠. دانەوێڵە تەواوەکان وەک ئاردی بۆر و برنجی بۆر و قاوەیی ، تۆووی شیا و شۆڤان لە بری ئاردی سپی و برنجی سپی.

١١. چەرەساتوەک گوێز ، بادەم ، ناوکە کولەکە ، گازۆ.

١٢. خواردنی بڕی پێویست لە ماددە ڕێشاڵیەکان لە ڕێگای خواردنی سەوزە و میوە ڕۆژانە دوو بۆ سێ جار.

١٣. خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو ڕۆژانە لە نێوان ژەمەکان لانی کەم زیاتر لە شەش پەرداخ ڕۆژانە.














گەلەری