PM:08:29:05/11/2024
47884 جار خوێندراوەتەوە
وردبینى لە لیستی مووچەی هەرێم بەردەوامە، چاوگێک لە وەزارەتى دارایی عێراقیش رایگەیاند، لەم دوو رۆژەدا وردبینى تەواو دەبێت و بڕیاری خەرجکردنی مووچەی هەرێم دەدرێت.
دوای ئەوەى حکومەتى کاربەڕێکەر رایگەیاند، لیستى مووچەیان دووبارە رەوانەى بەغدا کردووەتەوە، وەزارەتى دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، لیستی مووچەیان بەدەست گەیشتووە و وردبینى لە لیستەکە دەستى پێکردووە.
ئاماژەی بەوەش
کرد، هەرێم بۆ مووچەی مانگی ١٠ـی مووچەخۆرانی هەرێم، داوای نزیکەی ترلیۆنێک دیناری
لێ کردوون.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، بەپێی نوسراوێکی فەرمی وەزارەتی دارایی عێراق، دەبێت هەموو مانگێک لە
١٠ رۆژی سەرەتای مانگدا لیستی مووچە و دەرخستەی کۆتایی مانگانە بدرێتە وەزارەتى
دارایی عێراق، بۆ ئەوەی تەموویلی مووچە دوا نەکەوێت، بەڵام هەرێم پابەندی ئەو رێنمایە
نییە و هیچ مانگێک لەکاتى خۆیدا لیستەکەى رادەستى بەغدا نەکردووە.