پارێزگای هەولێر رایگەیاند، سبەی لە سەرجەم فەرمانگە و دام و دەزگاکانی هەولێر دەوام ئاساییە و پشوو نییە.
پارێزگای هەولێر رایگەیاند، سبەی لە سەرجەم فەرمانگە و دام و دەزگاکانی پارێزگاکە دەوام ئاساییە و پشوو نییە.
ئاماژەی
بەوەش کرد، هەموو جۆرە ئامادەکاری و رێوشوێنێکی پێویستیان بۆ وەرزى بارانبارین و
زستانى ئەمساڵ گرتووەتە بەر. وتیشی، تیمەکانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان لە حاڵەتی
ئامادەباشیدان بۆ رێگریكردن لە روودانی هەر حاڵەتێکى نەخوازراو و چارەسەركردنی.
هەر بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە، سبەی لە سەرجەم
ناوەندەکانی خوێندنی پەروەردەی سەیدسادق، شارەزوور، شارباژێڕ و پێنجوێن پشووی فەرمییە.
لای خۆشییەوە، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رانیە رایگەیاند، سبەی لە سەرجەم
باخچەکانی منداڵان و قوتابخانە بنەڕەتییەکان (حکومی و ناحکومی) پشووی فەرمییە و دەوام نییە.