سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەبارەی لیستی مووچەی مانگی نۆ

PM:08:28:16/10/2024

163832 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، پارە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ ئامادەیە و هیچ پارەیەکی دیکە بۆ هەرێم نایەت و بانکەکانیش ئامادەییان دەربڕیوە بۆ دابەشکردنی مووچە، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر جارێ نایەوێت لیستی مووچە بڵاوبکاتەوە و دەیەوێت بیکاتە کاتی هەڵبژاردنەوە.


بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، بەغدا سوورە لەسەر ئەوەی هیچ پارەیەکی دیکە نانێردرێت بۆ مووچەی مانگی نۆ، بەڵام بەغدا بەڵێنی داوە پێداچوونەوە بۆ لیستی مووچەی مانگەکانی رابردوو بکات و ئەگەر هەر پارەکی هەرێم لای بەغدا مابێت دەینێرێت.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەش کرد، هەر پارەیەکی دیکە بخرێتە سەر هەژماری هەرێم تەواوکاری مووچەی مانگی نۆ نییە، بەڵکو تەواوکاری مووچەی مانگەکانی رابردووە.

ئەوەشی خستە روو، حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بە ئەنقەست دابەشکردنی مووچە دوادەخات و پارتی و یەکێتی دەیانەوێت لە رۆژانی هەڵبژاردندا مووچە دابەش بکەن.

وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پارەی مووچەی مانگی ٩ـی مووچەخۆرانی هەرێمیان رەوانە کردووە، بەڵام هەرێم لە ئێستادا داوای پارەی مووچەی مانگی ١٠ـیان لێ دەکات تا مووچەی مانگی ٩ـی پێ دابەش بکەن.













گەلەری