PM:10:38:06/11/2024
1464 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجومەنی وزاری ئاسایشی عێراق ڕایگەیاند، ئەو هەواڵانەی باس لە بەکارهێنانی عێراق دەکەن بۆ ئەنجامدانی هێرشکردن تەنها بەهانەن بۆ دەسدرێژییکردنە سەر خاکی عێراق.
ئەنجومەنی وزاری ئاسایشی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەکانی عێراق کۆبووەوە و ڕایگەیاند، بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق دەخوازێت عێراق کار بۆ دورخستنەوەی خاکەکەی و ئاسمانەکەی بکات لە ئامرازەکانی جەنگ.
ئەمەش دوای ئەوە دێت،
میدیاکانى ئیسرائیل باسیان لەوەکردبوو، کە سوپای ئیسرائیل هەڕەشەی ئەوەی لە عێراق
کردووە کە چەند ناوچەیەک لەو وڵاتە بە ئامانج دەگرێت لە بەرامبەر ئەوەی ڕێگەیداوە
خاکەکەی بۆ بۆردومانی ئیسرائل بەکاربهێندرێت.
پێشتریش عێراق جەختی
لەوە کردبووە کەنایەوێت وڵاتەکەی ببێتە بەشێک لە ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بۆ ئەو مەبەستەش لەرێگەی دیپلۆماسییەوە هەوڵدەدات کاریگەری جەنگەکە لەسەر وڵاتەکەی
کەمبکاتەوە.