PM:03:43:04/11/2024
3856 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، پێویستە پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای دەنگی لایەنە سیاسییەکان و بەرکەوتەی هەڵبژاردن بێت.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، پێویستە حکومەتی نوێ حکومەتێکی سەرتاسەری و بەهێز و یەکگرتوو بێت و لەسەر بنەمای دەنگی لایەنە سیاسییەکان و بەرکەوتەی هەڵبژاردن بێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، گرنگە لایەنە سیاسییەکان لێکتێگەشتنیان
هەبێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ لە زووترین کاتدا، بۆ ئەوەی درێژە بە کار و پرۆژە
خزمەتگوازارییەکانی بدات.
باسی لەوەش کردووە، دەبێت ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە بپارێزرێت
و لێکەوتەکانی ئەو شەڕ و ئاڵۆزییەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، لەسەر عێراق و هەرێمی
کوردستان دوور بخرێنەوە.