سەردێڕ:

ئۆپێک پڵەس زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی بۆ ساڵی داهاتوو دواخست

AM:09:15:04/11/2024

812 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامانی رێکخراوی ئۆپیک پڵەس بەهۆی نیگەرانییەکانیان سەبارەت بە خراپتربوونی ئاماژە ئابورییەکان و دابەزینی نرخی نەوت، زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتیان بۆ مانگێکی دیکە دواخست و بڕیارە لە مانگی یەکی ساڵی ئایندە دەست بکەن بە زیادکردنى بەرهەمهێنانی نەوت.


هاوکات، لە کۆبوونەوەکەی رێکخراوەکەشدا، هۆشداری دراوەتە هەریەک لە وڵاتەکانی عێراق، روسیا و کازاخستان کە لە ماوەکانی رابردوودا پابەندی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت نەبوون تاکو پابەندبوونیان بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بپارێزن.

ئاماژە بەوەش کراوە، دەبێت سەرجەم وڵاتەکانی ناو رێکخراوەکە بەیەکەوە پابەند بن بە بڕیارەکانەوە تاوەکو نرخی نەوت لە بەرامبەر گۆڕانکارییە سیاسی و ئابورییەکان تا رادەیەکی باش بپارێزن.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، رێکخراوەکە لە کۆبوونەوەی پێشووتریدا بڕیاری دابوو کە بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی ١٢ـی ئەمساڵ نزیکەی ١٨٠ هەزار بەرمیلی دیکە لە رۆژێکدا زیاد بکات.













گەلەری