سەردێڕ:

بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات

AM:12:01:16/10/2024

2388 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی رێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کە سەرپەرشتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات، بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی هات.


رۆژی ٢٥ـی مانگی رابردوو، بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکرد و کەمێک لەمەوبەر بە شێوەیەکی فەرمی بانگەشە کۆتایی هات.

بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، نزیکەی دوو ملیۆن و ٨٠٠ هەزار هاوڵاتی کارتی بایۆمێتریی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە و مافی دەنگدانیان هەیە.

رۆژی ١٨ـی ئەم مانگە کە دەکاتە رۆژی هەینی، دەنگدانی تایبەت لە ١٦٥ بنکەی جیاواز لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت، رۆژی ٢٠ـی ئەم مانگەش دەنگدانی گشتی لە ١٤٣٧ بنکەی جیاواز لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

ئەوەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی رابردووی پەرلەمانی کوردستان جیا دەکاتەوە ئەوەیە کە هەڵبژاردنەکە بە سەرپەرشتی کۆمسیۆنی عێراق و بە چاودێریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەڕێوە دەچێت، هەڵبژاردنەکەش دەبێتە یەکەمین هەڵبژاردن لە مێژووی هەرێمی کوردستان، کە بە فشاری نێودەوڵەتی و بەدەر لە ویستی پارتی و یەکێتی بەڕێوە بچێت، چاوەڕوانیش دەکرێت دوای ٣٣ ساڵ، هاوڵاتیان کۆتایی بە دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی بهێنن و تۆڵەیان لێ بکەنەوە.













گەلەری