سەردێڕ:

ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

PM:01:23:15/10/2024

20836 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و گەیشتە خانەی ١٥٥ هەزار و ١٥٦ هەزار دینار، لە ئێستادا نرخەکەی دابەزیوەتەوە و لە خانەی ١٥٣ هەزار دیناردایە.


ئەمڕۆ سێشەممە، ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە ١٥٣ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕ ١٠٠ دینار لە نرخەکەی کەمبووەتەوە.

هاوکات، بۆ ئەمڕۆ بانکی ناوەندی ٢٥٢ ملیۆن و ٧٤٣ هەزار و ٦٤٣ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە.

لەو رێژەیەش، ٢٥٧ ملیۆن و ٧٩٣ هەزار و ٦٤٣ دۆلاری بە شێوەی حەواڵە و پێنج ملیۆن و ٥٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بووە.













گەلەری