سەردێڕ:

دوو وڵاتی ئەوروپا وەرگرتنی کۆچبەرانیان راگرت

PM:06:58:14/10/2024

16044 جار خوێندراوەتەوە

ئیتاڵیا وەرگرتنی کۆچبەرانی راگرت و بۆ ئەو مەبەستەش دوو کەمپی لە وڵاتی ئەلبانیا دروست کردووە و سەرۆک وەزیرانی پۆڵەنداش رایگەیاند وڵاتەکەی بەشێوەیەکی کاتی وەرگرتنی کۆچبەرانی راگرتووە.


میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویان کردەوە، وڵاتەکە وەرگرتنی کۆچبەرانی راگرتووە و دوو کەمپی لە ئەلبانیا دروست کردووە بڕیارە لە ھەفتەی داھاتووەوە یەکەم کاروانی کۆچبەرانی تێدا جێگە بکاتەوە.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، ئەو کۆچبەرانەی لە رێگای ئاو و شکانیەوە روو لە ئیتاڵیا دەکەن دەگەڕێندرێنەوە بۆ ئەلبانیا و لەوێ ھەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت و ئەگەر کەیسەکانیان رەتبکرێتەوە لەوێوە دەنێردرێنەوە وڵاتی خۆیان.

هاوکات، سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا بڕیاریدا بۆ ماوەیەکی کاتی وەرگرتنی کۆچبەرانی هەڵبپەسێرێت و بۆ رێگریکردن لەو کۆچبەرانەی لە بیلاروسیاوە کۆچ دەکەن بۆ پۆڵەنداو پاشان بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

دوێنێش، مۆد بغێژۆ وتەبێژی حکومەتی فەرەنسا رایگەیاند، کار لەسەر داڕشتنی پڕۆژەیاسایەکی نوێ دەکەن کە تێیدا کۆمەڵێک یاسای نوێ بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی بە نایاسایی دەچنە وڵاتەکەوە زیاد دەکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیارە پڕۆژەیاساکە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ـدا ئاڕاستەی پەرلەمان بکرێت تاوەکو دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بکرێت.













گەلەری