سەردێڕ:

زانیاری نوێ لەبارەی هاتنی پارەی دیکە بۆ هەرێم و دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ

PM:10:02:12/10/2024

43940 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئاگادار بە ئاژانسێکی عێراقی راگەیاند، سبەی یەکشەممە، بەغدا بڕێکی دیکە پارە بۆ مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت. دەشڵێت، بە ئەگەری زۆرەوە رۆژی سێشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دەکرێت.


چاوگێکی ئاگادار بە ئاژانسی " بغداد الیوم"ـی راگەیاندووە، سبەی یەکشەممە، بڕێكی دیکە پارە بۆ مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر سبەی وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم خشتەی مووچەی مانگی نۆ بڵاو دەکاتەوە و بە ئەگەری زۆریشەوە رۆژی سێشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی هەرێم دەکرێت.

باسی لەوەش کردووە، بڕیارە لە ماوەی سێ رۆژدا مووچەی مانگی نۆی هەرێم دابەش بکرێت و رۆژی پێنجشەممە کۆتایی بێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەغدا پارەی مووچەی ناردووە، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر بە بڕیاری هاوبەشی پارتی و یەکێتی دەستی بەسەرداگرتووە و بۆ مووچە دابەشی ناکات. وەک پێشتریش ئێن ئاڕ تی ئاشکرای کردبوو، پارتی و یەکێتی بەنیازن لە نزیکی رۆژی دەنگدان دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆران بکەن تاوەکو بیکەنە دەستکەوت بۆ خۆیان.

پێشتریش وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کۆتایی بە تەمویلى مووچەى مانگى نۆی هەرێم هاتووە و پارەی تەواویان بۆ مووچەى سەرجەم مانگەکانی دیکەش ناردووە، بەڵام هەرێم داوای ٢٥٠ ملیار دیناری زیادە دەکات بۆ مووچە.













گەلەری