PM:11:27:11/10/2024
29224 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، چەند رۆژێک لەمەوبەر لە یانەیەکى شەوانە لە سلێمانى شەڕەتەقە لە نێوان دوو هێزی سەر بە یەکێتیدا روویداوە و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەش کرد، بەپێی زانیارییەکان رووداوەکە چەند رۆژێک بەر لە ئێستا و لە کاتژمێر ٢ـی شەو روویداوە، سەرەتا دوو کەس کە یەکیان کوڕی بەرپرسێکی یەکێتییە و ئەوی دیکە ئەندامی هێزێکی سەر بە یەکێتی بووە، بووەتە دەمەقاڵێیان و دواتر ئەندامانی هەردوولا چەکیان دەرهێناوە و تەقەیان لەبەرامبەر یەکتر کردووە.
باسی لەوەش
کرد، بۆ ماوەیەکی زۆر تەقە لەناو یانەکەدا کراوە و کەسانی دیکەی ناو یانەکە چوونەتە دەرەوە، بەهۆی شەڕەتەقەکەوە کوڕی بەرپرسەکەی یەکێتی گولـلە بەر سەری کەوتووە و ئەندامێکی هێزەکەی دیکە چەند گولـلەیەکی بەرکەوتووە.
ئەوەشی خستە
روو، دوای رووداوەکە هەردووکیان رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراون لە سلێمانی
بۆ وەرگرتنی چارەسەر بەڵام ئەمڕۆ کوڕی بەرپرسەکەی یەکێتی بەهۆی ئەوەی دۆخی
تەندروستی ناجێگیر بووە براوەتە یەکێک لە نەخۆشخانە تایبەتەکانی سلێمانی و نەشتەرگەری
بۆ دەکرێت.
پەیامنێری
ئێن ئاڕ تی راشیگەیاند، تا ئێستا هیچ راگەیەنراوێکی فەرمی لەسەر رووداوەکە بڵاو
نەکراوەتەوە.
کارزان تارق - سلێمانی